یاریگا

بەپەلە| یاریزانێکی بایرن میونشن تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا
نیکلاس زۆلێ، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەم هۆیەوە یارییەکەی سبەی یانەکەی بەشداری ناکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردووە پێش یاریی یانەکەیان بەرامبەر یانەی سالزبورگی نەمسایی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ سەرجەم یاریزانەکانیان کردووە و دەرکەوتووە بەرگریکارەکەیان هەڵگری پەتاکەیە و بەم هۆیەوە بانگهێشتی یارییەکە نەکراوە.

بایرن شەوی داهاتوو لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەی سالزبورگ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button