ئیسپانیا

لەبەر قەیرانی درایی یانەکە، بارسێلۆنا نیازی لە سەرکێشیەکی گەورەیە

یاریگا- لە پێناو کەمکردنەوەی ئەو تەنگەژە داراییەی تووشی بارسێلۆنا بووە، یانە کەتەلۆنییەکە نیازی لە فرۆشتنی ئەستێرەیەکی دیاری ڕیزەکانێتی بە بایەرن میونخ.

بە پێی هواڵێکی ڕۆڕنامەی asی ئیسپانی و بە پشتبەستن بەزانیارییەکانی ڕاپۆرتێکی Todo Fichajes, بلاوگرانا لە پێناو خۆ ڕزگارکردن لە زۆری مووچەکانی، نیازی لە فرۆشتنی تێر شتیگنی گۆڵپارێزێتی بە یانەی بایەرن میونخ.

هەر بە گوێرەی زانییارییە هاتووەکان لەو هەواڵەدا، باڤارییەکان شتیگن بە شوێنگرەوەیەکی زۆر باشی مانوێل نۆیەری تەمەن 34 ساڵ دەزانن و ئامادەن لە کۆتایی وەرزەکە بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ لە مامەڵەکە بچنە پێشەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button