ئیسپانیا

كومان باس لە یەكسان بوونەكەیان دەكات بەرامبەر ئالاڤێس

یاریگا: رونالد كومان ، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ، باس لە یاریەكەیان دەكات بەرامبەر ئالاڤێس.

ئالاڤێس لە نێو یاریگای خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد ویاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: بێگومان ئەوە بێزارمان دەكات كە لە كۆی 12 خاڵ تەنها دووخاڵمان بەدەستهێناوە ،لە كاتێكدا بەباشی یاری دەكەین، ئەوە نیگەرانم دەكات كە لەبەردەم گۆڵی بەرامبەر ئەنجامی دەدەن.

هەروەها ووتیشی: نیگەرانم بەرامبەر ئەنجامەكان، بەڵام ئاستمان زۆر باش بوو، گێمی دووەم باشتر بووین، زۆر هەلی گۆڵكردنمان بۆ درووست بوو، بەڵام نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بكەین.

شایەنی باسە بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی دوانزەیەمی خولی ئیسپانی دەبیندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button