ئینگلتەرا

بەپەلە: سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری ڕاگەیاند و چارەنووسی پریمەلیگیشی دیاری کرد

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند لە هەفتەی داهاتووەوە قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری پێڕەوی لێ دەکرێت لە پێناو گرتنەبەری ڕێکاری توندتر بۆ بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەرچی تایبەت بە چالاکییە وەرزشیەکانی ئەو وڵاتەیە، بە تایبەتی خولی نایابی تۆپی پێی ئەو وڵاتە [پریمەرلیگ] و ڕکابەرە وەرزشییه گەورەکان، جۆنسن “ئۆکەی” پیشان دا و ئەو چالاکیانە بەردەوام دەبن، بە پێچەوانەی کەرەنتینەی یەکەمەوە کە بەهۆیەوە سێ مانگ پەکی کەوت.

چالاکیەکان جارێکیتر بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە دەچێت.

سەبارەت بە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆکە، لە پێنجشەممەوە تا 2ی مانگی 12 بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button