ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕێککەوتنی نێوان یاریزانێک و مان سیتی ڕاگەیەندرا

یاریگا- یانەی مان سیتی لە ئێستاوە جموجووڵەکانی دەست پێ کردووە بۆ پڕ-چەک کردنی ڕیزەکانی پێش واڵا بوونی دەرگای گواستنەوەکانی زستانە.

یانەی پارتیزان بەلگرادی سڕبی بە فەرمی ڕێککەوتنی سیتیزنسی ڕاگەیاند لەگەڵ فیلیپ ستیڤانۆڤیچ و بە فەرمی ئەوەی ئاشکرا کرد کە میرکاتۆی زستانە یانە ئینگلزیەکە یاریزانەکەیان دەگوازێتەوە یاریگای ئیتیحاد.

ستیڤانۆڤیچی تەمەنی 18 ساڵە و لە باڵی یاریگا یاری دەکات. ئەم وەرزە لە 11 بەشداری لەگەڵ پارتیزان، توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بکات.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی، ناوبراو ئامانجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەورووپی بووە، نێویاندا مانچستەر یونایتدی هاوشار و ڕکابەری مان سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button