ئیسپانیا

گواردیۆلا بە لێدوانێك بارسێلۆنا شۆك دەكات

یاریگا: پیپ گواردیۆلا ، ڕاهێنەری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ، بە لێدوانێك بارسێلۆنا شۆك دەكات.

پیپ وەڵامی داواكەی فۆنت دەداتەوە بۆ گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا.

ڤیكتۆر فۆنت یەكێكە لە كاندیدانی سەرۆكایەتی بارسا و لە بانگەشەی هەلبژاردندا دووپاتیكردەوە كە دووبارە گواردیۆلا و میسی پێكەوە كۆدەكاتەوە ئەگەر وەك سەرۆك دەست بە كار بێت.

گرێبەستەكەی پیپ لەگەل مانچستەر سیتی لە هاوینی2021 كۆتایی دێت.

لە وەلامی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە ووتی: ”من دڵخۆشم لێرە لە مانچستەر، هیوادارم وەرزێكی باش بەڕێبكەین و تا ماوەیەكی زۆر لێرە بمێنمەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button