ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

پێش یاریەكەی كامپ نۆو .. هاندەرانی لیڤەرپول و بارسێلۆنا جەنگیان دەستپێكرد

یاریگا- وا بڕیارە ئەمشەو لە یاریگای كامپ نۆو جەنگی گەشتن بە یاری كۆتایی لە نێوان بارسێلۆنا و لیڤەرپول دەستپێبكات.

ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی ڤیدیۆیەكی بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا هاندەرانی لیڤەرپول لە بارسێلۆنا دەستیان بە ئاژاوە گێڕان كردووە لە بارسێلۆنا.

بە شێوەیەكی بەرچاو ڤیدیۆكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوویەوە كە هاندەرانی لیڤەرپول ئاژەوە دەنێنەوە و هاندەرانی بارسا بێزار دەكەن و دەیانخەنە ناو ئاوەوە.

بەپێی ڕۆژنامە ئیسپانیەكان 6 هاندەری ڕێدز دەستگیركراون لە لایەن ئاسایشی ئیسپانیاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button