ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

كۆكی: تۆپی پێی جوان تەنها لە بارسێلۆنا پێشكەش دەكرێت

یاریگا- كۆكی یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە بارسێلۆنا تاكە یانەیە كە چێژی ڕاستەقینەی تۆپی پێ پێشكەش بكات.

لە لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی كۆكی ووتی: وەرزێكی نایابمان پێشكەش كرد، تووشی كەمترین شكست هاتین، تا ئێستاش شكستەكەمان بەرامبەر یوڤێنتوس لە چامپیۆنس لیگ ئازارمان دەدات.

هەروەها ووتیشی: بەڕای من تەنها بارسێلۆنا یاری تۆپی پێی جوان دەكات و چێژ دەبەخشێت، خولیان بەدەستهێنا و پاڵێوراوی سەرەكیە بۆ بە دەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەگەر لیۆنێل میسی لە باشترین ئاستیدا بێت ئەوا هیچ كەس ناتوانێت ڕایبگرێت،هیچ كەس وەك ئەو نیە و لە داهاتووشدا كەس وەك ئەو نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button