ئه‌وروپا

مارادۆنا: مباپێ هێشتا منداڵێكی بچووكە

یاریگا: دییگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، ئەفسانەی تۆپی پێ، پێی وایە كیلیان مباپێ یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هێشتا كوڕێكی بچووكە.

مارادۆنا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەل ڕۆژنامەی فرانس فوتبۆل لێدوانیدا سەبارەت بە شەستهەمین سالیادی لەدایكبوونیدا، كە لە 30ی ئۆكتۆبەردا سازدەكرێت.

فرانس فوتبۆل بە بۆنەی گەشتنی ئەفسانەی تۆپی پێ بە تەمەنی 60 ساڵی، ژمارەیەكی تایبەتی ڕۆژنامەكەی ئامادە كردووە.

مارادۆنا بە پێكەنینەوە: خەون بە تۆماركردنی گۆڵ بە دەست دەبینم بەرامبەر ئینگلتەرا بەڵام ئەمجارەیان بە دەستی ڕاست نەك چەپ.

سەبارەت بە كیلیان مباپێ ووتی: یاریزانێكی نایابە، بەلام هێشتا منداڵە،یاری زۆری ئەنجام نەداوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان لەگەڵ یانە و. هەڵبژاردەكەی، پێوویستە بەردەوام بێت لە گەشەكردن هێشتا زۆری لە پێش ماوە.

” پێوویستە ئاگاداری ئەو بەرگریكارانە بێت كە دەتوانن تووشی پێكانی بكەن لە ئەژنۆیدا و بۆ ماوەیەكی زۆر و ساڵانێكی زۆر كاریگەری لەسەری هەبێت”.

مارادۆنا باشترین ڕۆژەكانی ژیانی لە ناپۆلی بەسەربرد،كەیەكەم نازناوی خولی ئیتاڵی بۆ ناپۆلی بەدەستهێنا لە مێژووی یانەكەدا، هەروەها لەگەڵ ئەرجەنتین جامی جیهانی لە ساڵی 1986 بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button