ئیسپانیا

زیدان : تا مردن لەگەڵ یاریزانەکانم

یاریگا-زینەدین زیدان گوێ بە پڕوپاگندەکان نادات و متمانەی خۆی بۆ یاریزانەکانی نوێ دەکاتەوە و مانەوەشی دووپات دەکاتەوە.

پاش شکستەکەی ریاڵ بەرامبەر شاختار و بەر لە کلاسیکۆ چاوەڕوانکراوەکەی ئەمڕۆ زیدان سەبارەت بە پڕوپاگندەکان و ناجێگیری ئاستی تیمەکەی وتی”تا ئێستا بە تەواوی پشتگیریم لێدەکرێت لەلایەن هەمووانەوە،  زۆرم بەدەستهێناوە لەگەڵ ئەم یاریزانە و وە زۆر ناسناویان بۆ بردوومەتەوە بۆیە تا مردن لەگەڵیانم، لەگەڵ ئەوەی پشتگیری کەس بۆ من نەگۆڕاوە بەڵام دەبێت هەندێک شت بگۆڕین، کۆتا دوو یاریمان ئاڵۆز بوو، پێم وایە کلاسیکۆ یارییەکی باشە کە نیشانی بدەین کە دەمانەوێت بارودۆخمان بگۆڕین”.

کاتێکیش راستەوخۆ پرسیاری ئەگەری دوورخستنەوەی لێکرا لە باری بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکان، زیدان وتی” ئەوە قسەی خەڵکە و ناتوانم بڵێم نەوتراوە بەڵام پارساڵیش بەو جۆرەبوو، سەرەتاش کە بوومە راهێنەر هەر بەو جۆرە بوو وە لە چوارچێوەی پڕوپاگندە دەرنەچووم، ئەوەی لەسەرمنە ئەوەیە گوێی پێنەدەم و ١٠٠٪ی خۆم پێشکەشی یانەکە بکەم لە هەموو کاتێکدا”.

کاتژمێر ٥:٠٠ بە کاتی کوردستان لە نو کامپ هەردوو یانەی بارسێلۆنا  و ریاڵ مەدرید رووبەرووی یەکدەبنەوە، لەو یارییەی تەنیا بردنەوە کەمێک لە کێشە قوڵەکانی هەردوو یانە کەمدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button