ئیسپانیا

كۆرتوا: ناتوانیت پێشبینی ئەوە بكەیت میسی چی دەكات

یاریگا: تیبۆ کۆرتوا، ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید باس لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا و بەریەککەوتنی داهاتوویان بەرامبەر لیۆنێل میسی دەکات، هەروەها جەختی لەسەر سەختی یاریەكە كردەوە.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا گۆڵپارێزەكەی ڕیاڵ دووپاتیكردەوە باشترین هەوڵی خۆیان دەدەن تا بتوانن یاریەكە ببەنەوە.

كۆرتوا ووتی: ” ئێمە بەرەو باشتر بوون دەڕۆین و دەست بە کلاسیکۆ دەکەین، زنجیرەیەكی سەختی یاریكردن لە مانگی داهاتوودا چاوەڕێمان دەكات، تەنها دەبێت بیر لە سەركەووتن بكەینەوە لە یاریەك بۆ یاریەكی دیكە”.

سەبارەت بە لیۆنێل میسی ووتی: ” ئەو یاریزانەیە کە ناتوانیت پێشبینی ئەوە بکەیت کە چی دەکات، دەتوانێت ئەوەت نیشان بدات كە دەیەوێت كارێك بكات بەڵام لە كۆتا ساتدا ئەوە دەگۆڕێت”.

” هەمیشە خەونم بە یاریکردنی کلاسیکۆوە بینیوە، ئەم یارییە زۆر تایبەتە، هەمیشە كاتێك منداڵ بووم سەیرم کردووە”

بابەتی زیاتر

Back to top button