ئیتاڵیا

فەرمی: ئینتەر میلان چاكبوونەوەی ئەشرەف حەكیمی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا: ئینتەر رمیلان ئێوارەی ڕۆژی هه ینی ڕایگەیاند کە ئەشرەف حەكیمی به رگریکاری یانەكەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوەتەوە، دوای ئەوەی پشكنینەكانی نەرێنی دەرچوو.

حەکیمی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو دوای ئەوەی پشكنینەكانی ئەرێنی بوو، بەوهۆیەشەوە نەیتوانی بەشداری یەكەم یاری یانەكەی بكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر مونشنگلادباخ.

ئینتەر لە بەیاننامەیەکدا لە سەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند ، کە ئەنجامی پشكنینەكەی ئەشرەف حەکیمی نەرێنی بووە و ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووە.

ئەشرەف حەکیمی لەهاوینی 2020 دا بە 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد و بۆندی ئەو یاریزانەش تا وەرزی 2025 دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button