چامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ
مۆرینهۆ: پێم وت مراوغەکەت “زیدان”ی بوو بەڵام دووبارەی نەکەیتەوە!

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ کاردانەوەکانی نێوان گێمەکانی یاریی شەوی ڕابردووی یارییەکەیان دەگێڕێتەوە بۆ مرواغە جوان، بەڵام پڕ-سەرکێشیەکەی پیێر ئیمێل هۆگبێرگی یاریزانی سپێرس کە سەرباری پەسن کردنی له لاین ڕاهێنەرەکەیەوە، ئامۆژگاریش کراوە چیتر دووبارەی نەکاتەوە بەوپێیەی نزیکی ناوچەی سزای خۆیان ئەو کارەی ئەنجام داوە.
وەک لە دەیلی مەیڵ لێدوانەکەی بڵاو کراوەتەوە، جۆزێ بەم شێوەیە کاردانەوەکانی ژووری جل گۆڕین دەگێڕێتەوە: “لە تایمی نێوان گێمەکان هەموومان پێدەکەنین، پێمان دەگوت “زیدان” بەڵام جارێکیتر دووبارەی نەکەیتەوە!”
– دیمەنی مرواغەکەی یاریزانە دانیمارکییەکە:
This from Hojbjerg in the first 45 though… 🔥 #UEL #COYS pic.twitter.com/UaqlYEV3DD
— The Spurs Web ⚪️ (@thespursweb) October 22, 2020
تۆتنهام توانی یارییەکە لە لاسکی نەمساوی بباتەوە بە ئەنجامی 3-0.