ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

رۆناڵدۆ هیوای ماوە بەرامبەر بارسا یاری بکات

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێشتا بە تەواوی بێ هیوا نەبووە لەوەی بتوانێت بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداربێت لە گەڕی دووهەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای هەفتەی داهاتوو.

جیهان بە تاسەوە چاوەڕوانی بینینەوەی رۆناڵدۆ و مێسی بوو جارێکیتر لە یەک یاریگادا  بەڵام کریس تووشی کۆرۆنا هات و پشکنینەکانی ئەمڕۆش نیشانیاندا ئەو یاریزانە هێشتا هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

بەڵام یۆڤی ناوی رۆناڵدۆی داوەتە یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بۆ ئەو یارییە و ئەوانیش قبوڵیان کردووە بەو مەرجەی تاوەکو  بەر لە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو پشکنین ئەنجام بداتەوە و نەرێنی بێت. بەو پێیەی ئەو یاریزانە هیچ کامێک لە نیشانەکانی ئەو ڤایرۆسەی لێ دەرنەکەوتووە، ئومێدێکی هەیە بەر لەو یارییە چاک ببێتەوە.

ئەفسانە زیندووەکە گۆڵکاری مێژوویی پاڵەوانێتییەکە بە ١٣٠ گۆڵ و لەو کاتەوەی پەیوەندی بە بیانکۆنێرییەوە کردووە ٦٨ گۆڵی لە ٩١ یاریدا بۆ تۆمارکردوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button