چامپیۆنزلیگ

قسەکانی مولەر ئاشکرا بوو کاتی کارتە زەردەکەی لە یارییەکەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە ناوبژیوانی وتبوو

یاریگا- سەرچاوەیەکی ئەڵمانی قسەکانی تۆماس مولەری یاریزانی بایەرن میونخ ئاشکرا دەکات کە دوای کارتە زەردەکەی بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید، بە ناوبژیوانی یارییەکەی گوتبوو.

وەک ژۆژنامەی بیڵد زانیویەتی، ئەستێرەکەی بایەرن دوای ئەو فاوڵەی لە دژی کیران تریپییەر ئەنجامیدا و بەهۆیەوە لەلایەن مایکڵ ئۆلیڤەرەوە بە کارتی زەرد ئاگەدرا کرایەوە، بەم شێوەیە لەگەڵ ناوبژیوانە ئینگلیزیەکە ئاخافتوە: “ئەوە چییە؟ چۆن شتی وا دەبێ؟ هەرگیز ئەوە ڕاست نیە! ئێمە لە دژی جەنگندەترین یانەی ئەورووپا (ئەتڵەتیکۆ دی مەدرید) یاری دەکەین، ئێستا ئەو فاوڵە شایەنی ئەوە بوو کارتی زەردی لەسەر وەرگرم؟”

باڤارییەکان بە بردنەوەی 4-0 توانیان وانەیەکی باش بە کوڕانی دیێگۆ سیمیۆنی دابدەن و زەنگی مەترسیش بۆ یانە بەشداربوەکان چامپیۆنزلیگ لێ بدەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button