ئیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستی چوار یاریزانی نوێ كردەوە

یاریگا: یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نوێكردنەوەی گرێبەستی چوار یاریزانی سەرەكی یانەكەی بە یەكجار ڕاگەیاند.

لە دوای یاریەكەیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر فرینڤارۆسی هەنگاری ، لە پەڕەی فەڕمی یانەكە نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكانی ڕاگەیاند.

ئیدارەی بلاوگرانا گرێبەستی جیرارد پیكێ بەرگریكاری یانەكەی تا ساڵی 2024نوێكردەوە و بڕی 500ملیۆن یۆرۆی وەك هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستەكەی داناوە.

هەروەها گرێبەستی گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكەی مارك ئەندریە تێر شتیگنی تا ساڵی 2025 نوێكردەوە و بڕی 500 ملیۆن یۆرۆی وەك هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستەكەی داناوە.

هەردوو یاریزان لینگلێت و فرانكی دی یۆنگ تا ساڵی 2026 گرێبەستەكانیان نوێكرایەوە و بڕی 400ملیۆن یۆرۆ وەك هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستەكەیان دانراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button