ئینگلتەرا

گواردیۆلا داوایەکی لە ئەگوێرۆ هەیە تا بتوانێت لە مان سیتی بیهێڵێتەوە

یاریگا- دوای چوار مانگ لە دوورکەوتنەوە، جارێکیتر سێرجیۆ ئەگوێرۆ گەڕایەوە بۆ پێکهاتەکەی پیپ گواردیۆلا لە یارییە ڕابردوویاندا بەرامبەر ئارسیناڵ کە بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستیان بە لەندەنیەکان هێنا.

لە لێدوانێکیدا، که سکای سپۆرتس بڵاو کردۆتەوە، پیپ گواردیۆلا ئەگوێرۆ دەخاتە ژێر فشارەوە تا ئاستی خۆی پیشان بداتەوە و دەڵێت: “ئێستا دەبێت سێرجیۆ، وەک هەرکەسێکیتر لە ئێمه، ئەوە پیشان بدات کە شایەنی مانەوەیە لێرە. بەردەوامبێت لە باش یارکردن، لە تۆمار کردنی گۆڵ و بردنەوەی یارییەکان. دواتر یانەکەم و من بڕیار لەسەر شتەکان دەدەین.

پیپ زیاتری وت لە بارەی گۆڵکاری هەمیشەیی سیتیزنس کە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو ئازاد دەبێت لە هەڵبژادنی یانەیەکیتر و گوتی: “بوونی ئەگوێرۆ لە یاریگادا، وا دەکات ئێمە باشتربین، پاێزراوتربین. لە زۆرێک لە چرکەساتە گرنگەکانی کۆتایی وەرزی ڕابردوودا زۆمان پێویست پێ بوو، ئێستا هەواڵێکی خۆشە وا گەڕاوەتەوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button