ئینگلتەرا

سۆلشایەر: پۆگبا تا دوو ساڵی دیکەش لە مانچستەر یونایتد دەمێنێتەوە

یاریگا – لەکاتی یاریە نێودەوڵەتیەکان، پۆڵ پۆگبا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو کە چوونی بۆ ریال مەدرید بەدیهاتنی خەونێکی دێرینی دەبێت، بەڵام ڕاهێنەرەکەی لە مانچستەر یونایتد، ئۆلێ گونار سۆلشایەر، پێیوایە کە یاریزانە فەڕەنسیەکە تا دوو ساڵی تریش لەگەڵیان دەمێنێیەوە.

پۆڵ یاریزانی ئێمەیە. ئەو بۆ دوو ساڵی دیکە لێرە دەبێت، دڵنیام ئێستا تەرکیزی لای ئەوەیە کە باشترین ئاستی خۆی پێشکەشی یانەکە بکە، دڵنیام تا دوو ساڵی دیکەش بە هەمان ئاستەوە لەگەڵمان دەبێت.

شایانی باسە، گرێبەستی ئێستای پۆگبا لە ساڵی ٢٠٢١ بە کۆتا دێت، بەڵام بەپێی گرێبەستەکەی بێت مان یونایتد دەتوانێت ساڵێکی دیکەش گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە بەشێوەیەکی تاکلایانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button