ئینگلتەرا

گواردیۆلا ڕایگەیاند كەوا گرنگترین یاریزانی یانەكەی ناتوانێت بەرامبەر ئەرسیناڵ بەشداری بكات

یاریگا: پیپ گواردیۆلا ، ڕاهێنەری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕایگەیاند كەوا گرنگترین یاریزانی یانەكەی ناتوانێت بەرامبەر ئەرسیناڵ بەشداری بكات.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەی ئەرسیناڵ پیپ ئامادەنەبوونی كیڤن دی برۆینی بە هۆی پێكانەوە ڕاگەیاند.

هەروەها ڕوونیشی كردەوە كەوا پێكانەكەی ئەستێرەی یانەكەی زۆر سەخت نیە، دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیكا تووشی پێكان بوو.

ناوەڕاستكارە بەلجیكیەكە تاكە یاریزان نیە كەوا نەتوانێت بەشداری یاریەكە بكات شانبەشانی ئەو گابرێل خیسۆسیش ناتوانێت بەشداری بكات.

وا بڕیارە سبەینێ لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئەرسیناڵ ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button