ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

تووشبوونی رۆناڵدۆ بە کۆرۆنا کارگێری ریال مەدریدی ترساندووە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دڵگران کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە، دوای تووشبوونی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە بە ڤایرۆسی کۆڤید19 کارگێری مێرنگی دڵگران کردووە، چونکە لە کاتی یارییەکەی فەڕەنسا و پۆرتوگاڵ هەردوو یاریزانی یانەکەیان مێندی و ڤاران بەرکەوتنیان لەگەڵ هەبووە، هەروەها لە یارییەکەی ئیسپانیا و پۆرتوگاڵیش سێرخیۆ رامۆس بەرکەوتنی لەگەڵ هەبووە و درێسەکەشیان گۆڕیوەتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە یانەکەی مەدریدی پایتەخت ئەو سێ یاریزانەی ئاگادار کردووەتەوە پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکەن، پێویستە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.

Back to top button