ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیا

ئالابا داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا تاوەکو ئێستا داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە.

ماوەیەک پێش ئێستا ماڵپەری میدیاسێت بڵاویکردەوە کارگێری یانەی یۆڤێنتۆس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی باڤارییەکان دەست پێکردووە و هەردوولا رێکەوتنێکی سەرەتاییان کردووە، بەڵام تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئەمڕۆ هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردووەتەوە بڵاویکردووە هیچ رێکەوتنێک لە نێوان ئەو دوو لایەنە نەکراوە، هەرچەندە گفتوگۆیان هەبووە.

ئالابا هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت و ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە ئەو کات دەتوانێت یانەکەی بێ بەرامبەر جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button