ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا ژێر بە ژێر هەوڵەکانی بۆ پۆگبا خستۆتەگەڕ

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بەنیازە بەختی خۆی لە گواستنەوەی پاوڵ پۆگبا تاقی بکاتەوە.

پۆگبا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و پەیوەندییەکانیشی لەگەل یانەکەی باش نیە، هەربۆیە چەند یانەیەک  لە نێویاندا بارسێلۆنا دەیانەوێت سوود لەو هەلە وەربگرن و لە ئێستاوە یاریزانەکە رازیبکەن گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

ئەوەی لەمپەر بێت لەبەردەم گواستنەوەکە بەندێکی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کە تێیدا شەیتانە سوورەکان مافی ئەوەیان هەیە تاکلایەنە گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکەنەوە.

بارسا لە هاوینی ئەمساڵدا نەیتوانی بە ئامانجەکانی بازاڕی گواستنەوەی بکات و ئاڵۆزبوونی باری دارایی یانەکەش رێگەنادات بتوانن بڕە پارەی زۆر بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرج بکەن هەربۆیە پۆگبا بۆ ئەوان دەرمانی دەردەکانی یانەکەیە و هەڵکشانی تەمەنی سێرجیۆ بوسکێتسیش هۆکارێکی دیکەیە.

ئەم هەواڵەش بە ماوەیەکی کەم دێت پاش ئەوەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند هیچ نیازێکیان نیە ئەو یاریزانە بگوازنەوە بۆ ریزەکانیان سەرەڕای خواستی پۆگبا بۆ پەیوەندیکردن بە قەڵای سپی.

بابەتی زیاتر

Back to top button