ئه‌وروپا

هالاند مێژووی لەگەل هەڵبژاردەكەی بۆ خۆی نووسیەوە

یاریگا: ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەردەوامە لە ئاستە بەرزەكەی لەگەل یانەكەی و هەلبژاردەكەی.

هەڵبژاردەی نەرویج توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی ڕۆمانیا بباتەوە.

ئیرلینگ هالاند توانی یەكەم هاتریكی خۆی لەگەل هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات بەرامبەر ڕۆمانیا دوای ئەنجامدانی تەنها 6 یاری نێودەوڵەتی بەمەش توانی ناوی خۆی لەگەڵ مێژووی هەڵبژاردەكەی بنوسێتەوە.

هەروەها لە كۆی ئەنجامدانی شەش یاری بۆ هەڵبژاردەكەی توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بكات.

گۆڵكارە لێهاتووەكە لە كۆی ئەنجامدانی 48 یاری لەگەل بروسیا دۆرتمۆند و نەرویج توانیویەتی 51 گۆڵ تۆمار بكات.

هەرچی ئۆدیگاردی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدە توانی لە كۆی سێ گۆڵەكەی هالاند دوو گۆڵی بۆ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button