ئیسپانیا

سوارێز: بارسێلۆنا بەشێوەیەكی نامۆ مامەڵەیان لەگەڵ كردم و میسی لەبەر من ئازاری چەشت

یاریگا: لویس سوارێز ، هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی باس لە ڕۆشتنەكەی دەكات لە بارسێلۆنا.

لەگەڵ هاتنی كومانی ڕاهێنەر بارسێلۆنا بڕیاری چاكسازی دا لە یانەكەی بە دوورخستەوەی چەندین یاریزانی سەرەكی یانەكەی یەكێك لەوانە لویس سوارێز بوو و یاریزانەكە پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد.

لە دوای بردنەوەكەیان لە چیلی لە میانەی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی سوارێز ووتی: تووشی سەرسوڕمان نەبووم لە ووشەكانی میسی بۆ من، چوونكە بە باشی دەیناسم، ئەو ئازارەش ئەزانم چەند سەخت بووە بۆی كە بەهۆی منەوە چەشتوویەتی.

هێرشبەرە نوێیەكەی ڕۆخی بلانكۆس ووتیشی: شتانێكی سەیر ڕوویدا لە بارسا بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ دەكردم و بە تەنها ڕاهێنانم ئەنجام دەدا چونكە لە پلانەكانیان نەبووم، هەموو ئەو ڕەفتارانە كاریگەری خراپی لەسەرم هەبوو، خێزانەكەم پاڵپشتم بوون و پشتگیریان كردم ، من. ئێستا دڵخۆشم لە ئەتلەتیكۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button