ئیتاڵیاگرنگترین

ئالێگری لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ڕۆما کۆدەبێتەوە

ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە ماوەی دوو وەرزە لە کاری ڕاهێنەرایەتیکردن دوورکەوتۆتەوە

یاریگا – سەرچاوە وەرزشیەکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەداوە کە ماسیمیلیانۆ ئەلێگری لەگەڵ هەریەک لە دان فرێدکین و ڕایان فرێدکین کۆبۆتەوە بە مەبەستی شوێنگرتنەوەی پاولۆ فۆنسێکا.

بەپێی ماڵپەری کەناڵی ڕادیۆیی “ڕادیۆ ڕادیۆ”، ڕاهێنەرەکەی پێشووی یوڤی و ئەیسی میلان چاوی بە هەردوو خاوەنەکەی یانەی ڕۆما کەوتووە. هەرچەندە پێشتریش ئەم هەلەی لەبەردەم بوو، بەڵام وا دەردەکەوێت ئێستا زیاتر ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی ناوبراو.

شایانی باسە تا ئێستا ڕوون نییە کە ڕۆما چارەنووسی فۆنسێکایان یەکلایی کردۆتەوە یاخود نا، دەنگۆی ئەوەش هەیە بەدەر لە ئالێگری، ڕۆما چاوی لەسەر ڕاهێنەر ڕالف ڕانگنیکیش بێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button