ئه‌وروپا

پۆگبا باس لە دەنگۆكانی پەیوەندیكردنی دەكات بە ڕیاڵ مەدریدەوە

یاریگا: پۆل پۆگبا، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی باس لە دەنگۆكانی پەیوەندیكردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەكات.

ناوەڕاستكارەكەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە ماوەی ڕابردوودا ناوی بەسترابوویەوە بە پەیوەندیكردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە و ڕاهێنان كردن لە ژێر دەستی زیزۆی ڕاهێنەر.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا پۆگبا ووتی: هەموو یاریزانێكی تۆپی پێ خەون بە یاریكردن دەبینێت بۆ ڕیاڵ مەدرید، ئەوە خەونێكە بۆ ئەوان و بۆ منیش.

یاریزانە تەمەن27 ساڵانەكە ووتیشی: ئێستا من لە مانچستەر یۆنایتدم و ئەو یانەیەشم خۆش دەوێت، دەمەوێت ئەوەی لە توانامدا هەیە پێشكەشی بكەم و یانەكە بگەڕێنینەوە ئەو جێگای كە شایستەیەتی.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی پۆگبا لە هاوینی 2021 لەگەڵ شەیتانە سورەكان تەواو دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button