ئینگلتەرا

فرۆشی درێسەکانی دوو کچە یاریزانی مانچستەر، پیاوانی یانەکەی تێپەڕاند!

یاریگا- فرۆشی درێسەکانی دوو خانمە یاریزانی تۆپی پێی مانچستەر یوناید، فرۆشی هەموو یاریزانە پیاوەکانی یانەکەی تێدەپەڕێنێت کە ئەوەش کاردانەوەی میدیا و سۆشیاڵ میدیای بە دوای خۆیدا هێناوە.

وەک لە میدیا ئینگلیزییەکاندا بڵاو بۆتەوە، لە نێویاندا زە سەن، ئەوەی بابەتەکەی پڕ مشتوڕتر کردووه ماوەی هاتنی ئەو دوو یاریزانە ئەمریکیەیە، کریستین پرێس و تۆبین هیس، کە مانگی ڕابردووە گواسترانەوە بۆ مانچستەر و، لە تەنها سێ ڕۆژی یەکەمی خستنە ڕووی درێسی مان یو بە ناوی ئەو دوو خانمەی لەسەر، فرۆشی توانیویەتی هی هەموو پیاوانی یانەکە تێپەڕێنێت کە ئەستێرەگەلێکی وەک مارکۆس ڕاشفۆرد و برونۆ فێرناندێزی تێدایە.

دوو پاڵەوانە ئەمریکیەکەی مۆندیالەکانی 2015 و 2019ی خانمان، لەسەر ئاستی هەڵبژادەی وڵاتەکەیان بە پێکەوەیی 306 یارییان ئەنجام داوە.

کریتسن، ژمارە 24ی هەڵگرتۆتەوە وەک یادمەندەنییەک بۆ ئەفسانەی  تۆپی باسکەی ئەمریکی، کۆبی بریانت. هەرچی تۆبین هیسی هاوتیمیشیەتی، ژمارە 77ی یانەکە دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button