ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: ماتیۆ دارمیان بووە یاریزانی ئینتەر میلان

یاریگا
ماتیۆ دارمیان، بەرگریکای بالی راستی ئیتاڵی یانەی پارمای ئەم وڵاتە بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی پشت راستیکردەوە لەگەڵ یانەی پارما گەیشتنە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی کاتی بەرگریکاری ئەو یانەیە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، لەگەڵ مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی ئەو یاریزانە لە کۆتایی وەرز، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە تێچووی گرێبەستەکە نەکردووە.

دارمیان ساڵی رابردوو لە مانچێستەر یونایتدەوە بە شێوەی خواستن گەڕایەوە وڵاتەکەی و پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد، بەڵام دواتر گواسترایەوە ریزەکانی پارما و ئەم وەرزەش جارێکی دیکە بە خواستن گەڕایەوە یانەکەی پێشووی.

Back to top button