ئیتاڵیا

فەرمی: دارمیان گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا

ماتیۆ دارمیان بەرگریکاری ئیتاڵی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ئینتەرمیلان واژۆکرد.

یانەی ئینتەرمیلان بە فەرمی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ماتیۆ دارمیانی تا هاوینی 2025 ڕاگەیاند.

بەرگریکاری پێشووی میلان و مانچستەر یونایتد و تۆرینۆ و پارمای تەمەن 34 ساڵ, هاوینی 2020 پەیوەندی بە ئینتەرمیلان کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە.

دارمیان بە گشتی لە 140 یاریی لەگەڵ نیرازۆری 8 گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button