ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچستەر بەردەوامە لە هەوڵەکانی و دۆرتمۆندیش مکوڕە لسەر ئەو نرخەی خستویەتیە سەر سانچۆ

یاریگا- مانچستەر یونایتد نایەوێت بە ئاسانی ئاڵای سپی هەڵبکات لە تەقالاکانی بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ و، گەڕێکیتری مانۆڕەکانی دەست پێ کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ، فابریزۆ ڕۆمانۆ، کۆتا وەڵامی بروسیا دۆرتمۆند بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی مان یو ئەوە بووە کە یان 120ملیۆن یۆرۆ لەبەرامبەر گواستنەوەی سانچۆ بۆ ئۆڵدترافۆرد بدات، یاخود هەوڵەکانیان بێ ئاکام دەمێنێتەوە. ئەو ڕۆژنامەنووسە، ئەوەشی درکاندووە کە ئێستا هەموو شت لای مانچستەر دەمێنێتەوە بۆ بڕیاری ئەو گواستنەوەیە.

سەرچاوە ئینگلیزییەکانیتر باس لەوە دەکەن کە یانە ئینگلیزییەکە لە گفتوگۆی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تا بڕی 90 ملیۆن یۆرۆیان خستۆتە سەر مێزی مامەڵەکە، بەڵام دۆرتمۆند هێشتا مکوڕ بووە لەسەر ئەو بڕەی خستۆیەتیە سەر یارزیانەکەی ئینگڵاند و ئەو جارەیش ئۆفەرەکەی مانچستەریان ڕەت کردۆتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر و بەر لە دەستپێکی وەرزی نوێ، بەرپرسانی دۆرتمۆند بە فەرمی ئەوەیان ڕاگەیاند کە سانچۆ بۆ وەرزی نوێ لە سیگناڵ ئیدونا پارک بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button