ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

بارسێلۆنا ئۆفەرێکى گەورەى مانچێستەر یونایتدى بۆ فاتى ڕەتکردۆتەوە!

یاریگا – بەگوێرەى ڕۆژنامەکانى بەریتانیا، بەم دواییانە مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکى گەورەى پێشکەش بە ئانسۆ فاتى کردووە بەڵام دەستبەجێ لەلایەن بارسێلۆناوە ڕەتکراوەتەوە.

شەیتانە سوورەکان بڕى ١٥٠ ملیۆن یۆرۆیان بۆ بەدەستهێنانى ئانسۆ فاتى پێشکەشى بارسا کردووە، بەڵام ڕەتکراوەتەوە. دواتر سووربوون لەسەر بەدەستهێنانى ئەستێرە لاوەکە و ویستوویانە بڕى هەڵوەشانەوەى گرێبەستەکەى بدەن کە ١٧٠ ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئەوەى جێگاى سەرسامى بووە ئەوەیە کە بارسیلۆنا بە یونایتدى ڕاگەیاندووە گرێبەستى فاتیان نوێکردۆتەوە و ئێستا بڕى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى بۆتە ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ.

ئانسۆ فاتى لاو چەند جارێک دووپاتى کردۆتەوە کە دڵخۆشە لە بارسێلۆنا. بۆ ئەم وەرزەش واپێدەچێت یاریزانێکى گرنگ بێت لە پلانەکانى کومان و زۆربەى چاوەکانى لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button