ئینگلتەرا

مان سیتی وەرزی نوێی بە ڕیکۆرد دەست پێ کرد

یاریگا- یانەی مان سیتی یاری کردنەوەی وەرزی نوێی بە بردنەوە دەست پێ کرد کاتێک توانی 3-1 شکست بە وڵڤرهامتنی سەرسەخت بهێنێت.

کوڕانی گواردیۆلا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ڕێگەی کێڤن دی برۆین و فیل فۆدین توانیان کۆتایی بە گێمی یەکەمبهێنن. لە خولەکی 78 ڕاول خیمینێز جیاوازییەکەی کەم کردەوە و ترس له دڵی سیتینزنس نیشت تا گابرێل خیسۆس له خولەکی 95ی کاتی زیادکراودا بردنەوەی مسۆگەر کرد.

بەو سەرکەوتنە، مان سیتی بوو به یەکەم یانە لە مێژووی پریمەلیگدا بتوانێت بۆ 10 وەرزی لە دوای یەک، یاری کردنەوەی یانەکەیان بە بردنەوە بنووسنەوە.

دووەمەکەی ڕیزبەندی وەرزی ڕابردوو، سبەینێ پێنجشەممە لە جامی کاپیتاڵ وەن ڕووبەڕووی بۆرنمۆس دەبنەوە. بەڵام یاریی دووەمی پریمەرلیگ ئەرکیان ئاسان نابینرێت کاتێک میوانداریی لیستەر سیتی دەکەن کە دوو یاری پێشووتریان بە بەهێزی دەرکەوتوون و 6 خاڵیان گرتووە و لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەن لە ئێستادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button