ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
ڕاستەوخۆ

بارسێلۆنا ناتوانێت هیچ یاریزانێک بگوازێتەوە

یانە کاتالۆنییەکە کێشەی خەرجی دارایی لە پێنج ساڵی رابردوودا هەیە و ڤایرۆسی کۆرۆنا سنووری بۆ حەزەکانی داناوە

یانەی بارسێلۆنا ناتوانێت هیچ یاریزانێکی نوێ بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی لێکەوتە ئابوورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمەڵەی لالیگا رێسای توندی بەسەر خەرجی یانەکاندا سەپاندووە، بەمەش رێگەیان نادات کارمەندی نوێ و یاریزان لەم هاوینەدا بگوازنەوە، ئەمەش بە پشت بەستن بە ئەنجامە داراییەکانی یانەکان لە پێنج ساڵی رابردوودا.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، بارسێلۆنا یەکێکە لەو یانانەی گەورەترین زیانی بەردەکەوێت، چونکە ساڵانە بڕی ٥١٠ ملیۆن پاوەند بە کارمەند و یاریزانەکانی دەدات و بەمەش تا یاریزان نەفرۆشێت، ناتوانێت هیچ یاریزانێک لەم هاوینەدا بگوازێتەوە ریزەکانی.

لەلایەکی دیکەوە، بارسێلۆنا لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕی ٣٠٠ ملیۆن پاوەند زیانی بەرکەوتووە و بۆیەش داوای لە یاریزانەکانی کردووە، لەم ماوەیەدا تەنیا لە ٧٠% مووچەکانیان وەربگرن.

بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا بە دوای جۆرجینیۆ ڤاینالدۆم، یاریزانی یانەی لیڤەرپوول و سێرجینیۆ دێست، بەرگریکاری یانەی ئایاکسەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button