ئینگلتەرا

ئانچلۆتی: تاکە شتی باش له گواستنەوەی ئالکانترا بۆ لیڤەر ئەوەیە…

یاریگا- کارلۆ ئانچلۆتی و تیاگۆ ئالکانتارا جارێکیتر و لە خولێکیتر دێنە ڕێی یەک، بەڵام ئەم جارە وەک و له دوو یانەی مێژوو قووڵ لە ڕکابەری.

لیڤەرپووڵ سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی تیاگۆ ئالکانتارای پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، ئەو ئەستێرەیەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا یاریزانی ئانچلۆتی بوو لەگەڵ باڤارییەکان. له بارەی گواستنەوەی بۆ ڕێدزی ڕکابەریان، کارلۆی ڕاهێنەری ئیڤەرتۆن بە دەربڕینێکی گاڵتەئەمێزەوە گوتی: “تیاگۆ دڵی شکاندم، دڵی شکاندم. ئەو یانەیەکی هەڵەی هەڵبژارد. دەبوایه بهاتایەتە شینپۆشەکان، نەک سوور. تاکە شتی باش له گواستنەوەی ئالکانترا بۆ لیڤەر ئەوەیە کە دەبینە درواسێ.”

ئانچلۆتی سەرسامی خۆی بۆ یاریسازه ئیسپانییەکە دەربڕی و بەوە ناوزەدی کرد کە یەکێکە لەو باشترین یاریزانانەی لە ژیانی خۆیدا ڕاهێنەرایەتی کردوون و گوتیشی: “یۆرگن کڵۆپ دڵخۆش دەبێت بە هەبوونی ئالکانتارا.”

بابەتی زیاتر

Back to top button