ئه‌وروپاگرنگترین

ئینتەر هەڵوێستی لەبارەی گواستنەوەی میسی ئاشكرا دەكات

ملیاردێرە ئاسیاییەکە پارەی مێسی نییە

یاریگا: یانەی ئینتەرمیلان هەوڵی بەدەستهێنانی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای نەداوە.

ستیڤن ژانگ، سەرۆکی ئینتەر روونیکردەوە، تا ئێستا ناوی لیۆنێل مێسییان لە پڕۆژەی ئینتەردا نەهاتووە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی زۆری گواستنەوەی مێسی بۆ نیرازۆری لە بازاڕی گواستنەوەکاندا.

ژانگ بە رۆژنامەی کۆرێری دێلا سێرای راگەیاندووە، دۆخی دارایی ئینتەرمیلان هەرگیز رێگە بە گواستنەوەی لیۆ مێسی نادات، هەربۆیە ناوی ئەستێرە ئارجێنتینییەکە لە نێو پڕۆژەکانی ئەواندا نەبووە.

سەرۆکی ئینتەر بەڕوونی باس لە توانا داراییەکان دەکات و دەڵێت، بەرهەمهێنانێکی لەمشێوەیە پێویستی بە پارەیەکی زۆرە و ئینتەر میلان ئێستا ئەم بڕە پارەیەی نییە، ئێستا خەریکی داهێنان، پلان، گەشەی بەردەوام و سەقامگیری ئابووریداین.

مێسی لە ماوەی رابردوودا هەڵایەکی میدیایی گەورەی دروستکرد، بەڵام دواتر کێشەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا چارەسەر کرد و دەستی بە مەشق و یاریکردن کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button