ئیسپانیا

ڕۆناڵد کومان ناتونێت له یاری فەرمییدا لەسەر کورسی ڕاهێنەرایەتی بارسا دانیشێت

یاریگا- ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری تازە هاتووی بارسێلۆنا هێشتا ناتوانێت وەک سەرپرشتیاری یانەکە لەسەر کورسی ڕاهێنەرایەتی دابنیشێت لە یارییەکی فەرمییدا، هەموو ئەوەش بۆ کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بلاوگرانا و کیکی سیتین دەگەڕێتەوە.

پێگەی سپۆرتی ئیسپانی بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ڕادیۆی Per Cope، ئەوەی خستۆتە ڕوو کە هەتاوەکوو بارسا شایستە درایییەکانی پاش لەسەر کار لابردنی کیکی سیتینی ڕاهێنەری پێشووتریان نەدات، ئەوا کومان ناتوانێت لە کورسی شوێنی ڕاهێنەرەوە سەرپەرشتی یارییەکی فەرمی بلاوگرانا بکات.

یانە کەتەلۆنییەکە تەنها 10 ڕۆژی لە بەردەم ماوە تا ئەو کێشەی سیتین چارەسەر بکات، ئەگەر نا، ئەوا یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تەنها ڕێگە دەدات کومان لە کورسییەکانی پشتەوە کاری خۆی بکات.

بۆ زانین، بارسا لەیەکەم یاری وەرزدا ڕۆژی 27ی ئەم مانگە بەرامبەر ڤیاڕیاڵ یاری دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button