یاریگا

هاندەرانی خولی ئەڵمانی دەگەڕێنەوە یاریگاکان

یاریگا- هەوادارانی تۆپی پێ جارێکیتر بە دیمەنی هاندەرانی ناو یاریگاکان شاد دەبنەوە لەگەڵ دەست پێکردنەوەی خولی ئەڵمانی پاش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی ESPENی وەرزشی، پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممه لە نێوان کاربەدەستانی حکومەت و بەڕێوەبەرانی بۆندسلیگا، بڕیار دراوە بۆ ئامادەبوونی هاندەر لە یاریگاکان، ئەوەش لە یەکەم یاری کردنەوەی خولەکەدا دەبینرێت کاتێک ڕۆژی هەینی بایەرن میونخی هەڵگری نازناوەکە پێشوازی لە شاڵکە دەکات.

لە پوختەی ڕیارەکەدا هاتووە، کە تەنها ژمارەیەکی دیاری کراو لە هاندەرانی خاوەن یاریگا ئاما دەبن بەبێ هاندەرانی یانەی میوان. هاوکات بە لەبەرچاو گرتنی ڕێکارە تەندروستیەکان و ڕێگه نەدان بە ئەلکهول.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button