ئیسپانیا

مکمانامان: هیوادارم بەیڵ بگەڕێتەوە پریمەریلیگ

یاریگا – ستیڤ مکمانامانی ئینگلیزی و ناوەڕاستکاری پێشووی ریال مەدرید لەو بڕوایەدایە کە گاریس بەیڵ دەبێت بگەڕێتەوە پریمەرلیگ تاکو کاروانی وەرزشی خۆی ببوژێنێتەوە.

یاریزانە وێڵزیەکە لەم چەند ساڵەی دواتر کێشەی زۆری لەگەڵ هاندەران و ڕاهێنەری یانەکەدا هەبووە و لەوە دەچێت دۆخەکە باشتر نەبێت، هەربۆیەش مکمانامان لەمبارەیەوە گوتی:

هیوادارم بەیڵ بگەڕێتەوە پریمەرلیگ بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بەرزترین ئاستی خۆی. دەزانم ئەو تەمەنی ٣١ ساڵە و کۆمەڵێک پێکانی هەبووە، بەڵام دەبێت ئەوەش بگوترێت کە وەک پێویست یاری نەکردووە. ئەوەی گرینگە بریتیە لەوەی گاریس بەیڵ وێستگەیەکی دیکە بۆخۆی تاقی بکاتەوە بەوپێیەی پێناچێت لە ڕیال مەدرید شتەکان لە بەرژەوەندی ئەودا بن.

شایانی باسە، لە ئێستادا دەنگۆکان باس لەوە دەکەن کە بەیڵ بەنیازی جێهێشتنی یانەکەی هەیە بەهۆی مامەڵەی هاندەرانی یانەکە و کەمی یاریکردن، بەڵام تاکو ئێستا هیچ هەواڵێکی جدی لە ئارادا نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button