ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

راهێنەری لیۆن باس لە ئامانجەکەی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
رودی گارسیا، راهێنەری یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا هەموو رێکەوتنێکی نێوان بارسێلۆنا و مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەکەی رەتدەکاتەوە.

راهێنەری یانە فەڕەنسیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر بۆردۆ گووتی ” هیوادارم دیپای ئەم وەرزەش تاوەکو کۆتایی لەگەڵمان بەردەوام بێت و هیچ هۆکارێکیش بۆ جیابونەوەی نابینم و ئەو دەنگۆیانەی باسی لێوە دەکرێن راست نین و تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێنەگەیشتووە “.

دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەلایەن رۆناڵد کومانی هۆڵەندی، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ئەو راهێنەرە داوای لە یانەکەی کردووە مێمفیس دیپای بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button