ئه‌وروپائیسپانیا

گریزمان بە ئامانجەکەی گەیشتەوە

یاریگا
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە وەرزی داهاتوو بە دواوە درێسی ژمارە 7ی یانەکەی لەبەر دەکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردووە هێرشبەری فەڕەنسی یانەکەیان کە وەرزی رابردوو درێسی ژمارە 17ی لەبەر کرد، لەمەودوا بەو درێسەی کە خۆی زۆر حەزی بە ژمارەکەیە واتە ژمارە 7 یاریی دەکات، لە کاتێکدا پێشتر خاوەنی ئەم درێسە کۆتینیۆی بەڕازیلی بوو.

گریزمان هاوینی ساڵی رابردوو بە پارەیەکی خەیاڵی لە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید گواسترایەوە بارسێلۆنا و توانی لەگەڵ ئەو یانەیە لە لالیگا هەشت گۆڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button