ئه‌وروپا

ڕیاڵ مەدرید لە هازارد پەستە

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدرید پەستە لە هەڵسوکەوتەکانی ئیدن هازاردی هێرشبەری پاش پەیوەندی کردنەوەی ناوبراو بە هەڵبژاردەکەیەوە.

ڕۆژنامەی ASی ئیسپانی زانیویەتی کە یانە شاهانەکە نیگەرانن لە گەڕانەوەی هازارد بۆ بەلجیکا و بەلاوەنانی پابەند بوونی بە خۆ ئامادەکارییەکانی لەگەڵ یانەکەی پێش دەست پێکردنەوەی وەرزی نوێ.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، تووڕە بوونی ڕیاڵ لە یاریزانەکەی زیاتر بووە کاتێک ئەستێرە بەلجیکیەکە بەشداری هیچ کام لە دوو یاری هەڵبژاردەکەی نەکردووە بەرامبەر دانیمارک و ئایسلەندا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕیاڵ دەیەوێت ئەم وەرزە ئاستی هازارد بەرزتر بکاتەوە و سوود لە تواناکانی ببینێت دوای ئەوەی وەرزی یەکەمی لەگەڵ قەڵای سپی بە گوێرەی پێویست نەبوو بە تایبەت دوای پێکانەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button