ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ئالکانتارا بەشداری پشکنینەکانی یانەکەی نەکردووە

یاریگا
تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و بۆیەش ئامادە نەبوو بەشداری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای یانەکەی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە ناوەڕاستکارەکەی باڤارییەکان پێویست بوو لەم چەند رۆژەی رابردوو بەشداری لە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکەی بکات، بەڵام ئەوکارەی نەکردووە و نایەوێت بگەڕێتەوە یانەکەی و داوای کردووە کە دەستبەرداری بن.

بایرن میونشن ئامادەیە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تیاگۆ بێت و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزیش دەیەوێت ئەو یاریزانە بە 20 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button