ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ڤایناڵدۆم پاشگەز دەبێتەوە

یاریگا
جۆرجینۆ ڤایناڵدۆم، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوول یەکێک لە داواکارییەکانی ئەم هاوینەی رۆناڵد کومان راهێنەری هۆڵەندی بارسێلۆنایە، بەڵام کارگێری ئەو یانەیە دەیانەوێت تیاگۆ ئالکانتارا بۆ یانەکەیان بگەڕێننەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە راهێنەرەکەی بلاوگرانا داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە ناوەڕاستکارەکەی رێدز بگازنەوە یانەکەیان، بەڵام یانەکە دەیانەوێت راهێنەرەکەیان لە داواکارییە پاشگەز بکەنەوە و هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکەیان و یانەی بایرن میونشن بدەن.

ئالکانتارا هەرچەندە بەم دواییە تەواوی دەنگۆکانی جێهێشتنی یانەکەی رەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوە ئەڵمانیەکە ئاشکرای کردووە بارسێلۆنا چاوی لەو یایزانانەیە و هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

Back to top button