ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی ئیتاڵی لەگەڵ ڤیناڵدوم لە گفتوگۆدایە

یاریگا- ڕاپۆرتەکان لە ئیسپانیاوە باس لە بوونی پەیوەندی بەردەوام دەکەن لە نێوان ئینتەر میلان و جۆرجینۆ ڤیناڵدۆم.

بەپێی هەواڵێکی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئینتەر و ڤیناڵدۆم جۆرێک لە ڕێککەوتن لەنێوانیاندا دروست بووە و سەرەتای وەرزی داهاتوو یاریزانە 30 ساڵییەکە دەگوازرێتەوە بۆ ڕیزەکانی نێرازوری.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەکات کە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا کە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە لەگەڵ لیڤەرپول کۆتایی دێت، ڕوو دەکاتە ئینتەر و لە ئێستادا بەشێوەی سەرەتایی لەگەڵ جۆزێپی مارۆتای بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانە ئیتاڵییەکە قایل بووە بۆ ئەو گواستنەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button