ئه‌وروپائیسپانیا

ئینریكی: یانە لە پێش هەموو شتێكەوەیە


یاریگا: لویس ئینریكی، ڕاهێنەری ئێستای هەلبژاردەی ئیسپانیا وپێشتری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات باس لە ئەگەری ڕۆشتنی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەمی یانە كەتەلۆنییەكە دەكات لە وەرزی داهاتوودا.

لە چاوپێكەوتنێكیدا كە ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردووەتە ئینریكی ووتی: باسكردنی میسی و بارسێلۆنا شتێكی هەستیارە، بەڵام من لەو باوەڕەدام یانە لە پێش هەموو شتێكەوەیە چ یاریزان بێت یان سەرۆك ئەو یانەیە لە ساڵی 1899 دامەزراوە و یەكێكە لە باشترین یانەكانی جیهان.

هەروەها ووتیشی: میسی هەر دەڕوات چ ئێستا بێت یاخوود لە داهاتوودا ، بەڵام یانەكە بەردەوام دەبێت لە بردنەوەی نازناوەكان و لیۆش بەردەوام دەبێت لە نووسینەوەی مێژوو لە هەر یانەیەك كە یاری بۆ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button