گرنگترین
ڕاستەوخۆ

باوکی مێسی بێدەنگی دەشکێنێت و بەیاننامەیەک دەردەکات

ناوەڕۆکی بەیاننامە فەرمیەکەی باوکی مێسی بخوێنەوە

یاریگا – باوکی مێسی لەکۆتاییدا هاتە دەنگ لەبارەی ئەو کێشانەی نێوان خۆی و ئیدارە بارسا کە لە ٢٥ی مانگی ڕابردووەوە سەریانهەڵدا دوای ئەوەی مێسی لەڕێگەی “بیورۆفاکس“ــێکەوە بارتۆمیۆی ئاگادار کردەوە کە خوازیارە یانەکە جێبێڵێت.

بەیاننامەکەی مێسی کەوا لەلایەن باوکیەوە، خۆرخێ مێسیەوە ئیمز اکرابوو و ناردرابوو بۆ سەرۆکایەتی لالیگا کە تیایدا ئەوان دڵنیاییان داوە لەوەی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێسی کە 700 میلۆن یۆرۆ بوو پێویست ناکات بدرێت بەوپێیەی ئەم بڕە تەنها وەرزی ڕابردووەوە نەماوە. لە دەقی بەیاننەمەکدا هاتووە:

ئێمە نازانین بەرپرسانی لالیگا شیکاریان بۆ چ گرێبەستێک کردووە و لەسەر چ بنامەیەک دەڵێن کە دەبێت بڕی هەڵوەشاندنەوە بدرێت لە حاڵەتی بڕیاری تاکلایەنەی مێسی بۆ جێهێشتنی یانەکە. ئێمە دڵنیاین ئەم هەڵەیە لەوان بووە، چونکە لە گرێبەستەکەدا بەڕوونی گوتراوە کە هیچ بڕێکی هەڵوەشاندنەوە لە ئارادا نابێت ئەگەر یاریزانەکە لەکۆتایی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠١٩ بڕیاری جێهێشتنی یانەکە بدات.

ئەم بەیاننامەی مێسی بە هاوبەش یلەگەڵ باوکی و پارێزەران و ڕاوێژکارانی تیمەکەی ڕەوانە کراوە بۆ لالیگا و سەرۆکایەتی بارسێلۆنا.تاکو ئێستاش تاکە کۆبوونەوەی فەرمی هەردوو لایەن لەنێوان باوکی مێسی و بارتۆمیۆ بووە کە چوارشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، دوای ئەوەش باوکی مێسی گەڕاوەتەوە ئەرجەنتین. لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوو لایەن ڕازی نەببوون بە مەرجەکانی یەکتری. مێسیش بەڕوونی ویستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەکە دەربڕیبوو لەڕێگەی خاڵێکی گرێبەستەکەیەوە کە ڕێگە بە ڕۆیشتنی دەدات، بەڵام بارتۆمیۆ پێداگرە لەسەر ئەوەی مێسی ناتوانێت جارێ بڕوات و دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە بارسا بێت و بگرە ئۆفەری دوو ساڵ درێژکردنەوەشی خستۆتە بەردەمی.

شایانی باسە ئەم بەیاننامەیە وەک وەڵامێک بووە بۆ بەرپرسانی لالیگا کە گوتیان مێسی ناتوانیت یانەکە جێبێڵێت مەگەر بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نەدرێت. سەبارەت بە داهاتووی خۆیشی، مێسی هەر خودی خۆی ئەمجارە بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە و بڕیاری جێهێشتن یان مانەوەی خۆی ڕادەگەینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button