ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕۆنی: پەیوەندیكردنی تیاگۆ ئەلكانتارا بە لیڤەرپولەوە باشترە وەك لە پەیوەندیكردنی میسی بە سیتیەوە

یاریگا: واین ڕۆنی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا باس لە ڕكابەریكردنی وەرزی داهاتووی خولی ئینگلیزی دەكات.


لە چاوپێكەوتنیدا بۆ تۆڕی “talk sport” ڕۆنی ووتی: لەو باوەڕەدام وەرزی داهاتووش لە نێوان لیڤەرپول و مانچستەر سیتی دەبێت،چێڵسی چەندین گرێبەستی نوێی واژۆ كردووە، هەروەها مانچستەر یۆنایتد یاریزانی نایابی هەیە، بەلام زۆر دوورن لە ڕكابەریەكە.

هەروەها ووتیشی: چێڵسی پێوویستی بە ساڵێك هەیە تا یاریزانەكان لە یەك تێ بگەن ، هەر بۆیە وای دەبینم هەمان دوو یانە كێبڕكێ بكەن.

لە كۆتایشدا ووتی: لەو باوەڕەدام ئەگەرلیڤەرپول تیاگۆ ئەلكانتارا لە بایرن میونشنەوە بگوازێتەوە ئەوا نازناوەكە مسۆگەرە بۆیان وپێشم وایە باشترە لە ڕۆشتنی میسی بۆ مانچستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button