ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

ستێرلینگ لە مەترسیەکی گەورە رزگاری بوو

یاریگا
پاش ئەوەی پشت راستکرایەوە کە یوساین بۆڵت راکەری جامایکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و رەحیم ستێرلینگ یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی بەرکەوتەی بوو و ترسی ئەوە هەبوو کە ئەویش هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە هەینی رابردوو کاتێک راکەرە جامایکایەکە ئاهەنگی لە دایکبوونی بۆ کرا، یەکێک لە میوانەکانی گۆڵکارەکەی ستیزن بوو و دوای سێ رۆژ لە ئاهەنگەکە دەرکەوت کە راکەرەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بۆیە هەر زوو یانەی مانچێستەر سیتی بانگهێشتی ئەو یاریزانەی کرد بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پەتاکە و دوای ئەنجامدانی پشکنینیش وەڵامەکەی نێگەتیڤ بوو.

بەم شێوەیە ستێرلینگ لە مەترسیەکی گەورە رزگاری بوو و لە ئەگەری تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڤید١٩، ئەو کات پێویست دەبوو ١٤ رۆژ کەرەنتین بکرێت و بەم هۆیەوە یارییەکانی سەرەتای وەرز نەیدەتوانی بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button