بازاڕی گواستنه‌وه‌

تیاگۆ سیلڤا پەیوەندی بە یانەیەکی ئینگلیزیەوە دەکات

یاریگا- دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان کۆتایی هات دوابەدوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی نێوان پاریس سان جێرمان و بایەرن میونخ، یانەیەکی ئینگلیزی لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی تیاگۆ سیلڤای بەڕازیلی.

بە گوێرەی هەواڵێکی سکای سپۆرتس، یانەی چێڵشی لەندەنی، سیلڤای تەمەن 35 ساڵ بە گرێبەستێکی دوو ساڵەیی دەگوازێتەوە بۆ ساتامفۆردبریج بە شێوەی ئازاد.

بەرگریکارە بە ئەزموونەکەی سامپا، بۆ ماوەی هەشت وەرز درێسی پاریسیەکانی پۆشی پاش ئەوەی 2012 ڕیزەکانی میلانی ئیتاڵی ێ هشت.

بە گواستنەوەی سیلڤا بۆ چێڵسی، دەبێتە سێیەمین گرێبەستی فرانک لامپارد لەم ساڵدڵ لە دوای حەکیم زیاش و ەتیمۆ وێرنەر.

Back to top button