چامپیۆنزلیگ

سوارێز: گۆڵ لە دژی لیڤەرپووڵ تۆمار بکەم ئاهەنگ دەگێڕم

یاریگانێت- لویس سوارێزی یاریزانی بارسێلۆنا باس لەو پێوەندییە دەکات کە هێشتا لەگەڵ یانەکەی پێشووتری، لیڤەرپووڵدا، هەیەتی.

لە پرسیاری ئەوەی ئایا گەر گۆڵ لە ڕێدز تۆمار بکات ئاهەنگ دەگێڕێت، لوزیتۆ گوتی: “پێموابێ ئاهەنگ بگێڕم پەیوەندیی بەو بابەتەوە نییە کە من تا ئێستاش ڕێزێکی زۆر لە یانەکەی پێشووم دەگرم. بەڵام من لە ئێستادا یاریزانی بارسێلۆنام.”

هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە لە ڕووی سۆزیشەوە خوازیاری ئەوەیە ئایاکسی هۆڵەندیی سەر بکەوێت بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەوپێیەی خۆی ساڵانێک لەوێ بووە.

چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە یاری چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بارسا میوانداریی ڕێدز دەکات. سوارێزیش تا ئێستا لەم چاپەی چامپیۆنزلیگ نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button